نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان دابەزینێکی کەمیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (65) دۆلار و (3) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (62) دۆلار و (15) سەنت، لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەدەکرێت.

