zagros news agency

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول و ئارسناڵ لەنێو یاریگای خۆیان دوو خاڵیان لەدەستدا

لە یارییەکانی گەڕی 16ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی فولهام بوویەوە.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات و ڕێدز دوو خاڵی لەدەستدا.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریێکی بەهێز و گەرم گۆڕ بینرا و لە خولەکی 11دا فولهامی میوان گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان پێرێرا تۆمارکرد،

دوای ئەوە ناوبژیوان لە خولەکی 17 دا یاریزان رۆبێرتسۆنی یاریزانی لیڤەرپوولی بە کارتی سور کردە دەرەوەی یاریگا.

 

لە سەرەتای تایمی دووەم و دوای تێپەڕینی دوو خولەک گاکپۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام فولهام لە خولەکی 76 لە رێگەی مونێز دووبارە پێشکەوتەوە، رێدز خۆی بەدەستەوە نەدا و لە خولەکی 86 دیگۆ جۆتا ئەنجامەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک.

 

لە یاریێکی تری دیکەی ئەمشەوی پرێمەرلیگ، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر ئیڤەرتۆن بوویەوە، هەروەها ئەو یارییەش بە یەکسانی و بەبێ هیچ گۆڵێک کۆتاییهات و ئارسناڵیش دوو خاڵی لەدەستدا.

 

بەم ئەنجامانە، یانەی لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ هەر لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە و ئارسناڵیش بە 30 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوشوێنی توند ده‌گیرێته‌به‌ر بەرامبەر ئەو بەنزینخانانەی سەرپێچی لە دابه‌شكردنی به‌نزینی نۆڕماڵی 750 دیناری دەكەن

سەڵاح

پەخشی کەناڵەکانی (بین سپۆرت) له‌ كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان ڕاده‌گیرێن

سەڵاح

له کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق چەند بڕگەیەک زیادکرا و نوێنەرانی کورد وەک ناڕەزایەتی دانیشتنەکەیان جێهێشت

یاسین