zagros news agency
په‌رله‌مانی عێراق

پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر چەندین پرۆژەیاسای گرنگ بۆ خولی داهاتوو جێهێشت

 

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 120 پرۆژەیاسای گرنگ ماون لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدرێت و دەکەونە خولی داهاتوو.

محەممەد عەنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ هیوایەک بۆ کارابوونی پەرلەمان لە چەند مانگی داهاتوودا نییە، بەڵکوو ئەو پرۆژەیاسانەی ماون و دەنگیان لەسەر نەدراوە، دەکەونە خولی داهاتوو.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئاماژەی بەوەش داوە، نزیکەی 120 پرۆژەیاسای گرنگ لە پەرلەمان ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، لەم خولەدا تێناپەڕێنرێن و خراونەتە خولی داهاتوو.

محەممەد عەنوز ڕاشیگەیاندووە، پەرلەمان لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لە ڕووی سیاسییەوە مردووە، ئەوەش بەهۆی ناکۆکی و جیاوازییەکانەوە.

پێشتریش مەزهەر ساعیدی، سەرۆکی ڕوانگەی کاری پەرلەمانی ڕایگەیاندبوو، لەم خولەی پەرلەمانی عێراق بە تێکڕا 200 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەبوون، هەروەها لەم خولەدا تەنها 10 پرۆژەیاسا لەلایەن پەرلەمانەوە پێشکەش کراون.

ساعیدی باسی لەوەش کردووە، لە کۆی 32 کۆبوونەوەی ئەم وەرزەی پەرلەمان، تەنیا 10 کۆبوونەوە کراون، هەروەها سەرۆکایەتیی پەرلەمان ناوی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکان و ئامادەنەبووانی بڵاو نەکردووەتەوە، ئەمەش پێشێلکاری یاساییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق 11ى تشرینى دووەمى 2025ى دیاری کردووە وەکو ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت، هەرێمی کوردستان، بەرزەپردی دەروازەی شاری سۆرانی كردەوە

یاسین

ئەمریکا داوای ‘هەنگاوی کرداری’ لە لوبنان بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا دەکات

یاسین

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکانی سەر رێگای گوێڕ-هەولێر

یاسین