zagros news agency

وەزارەتی بازرگانی: بڕی یەک ملیۆن و نیو تۆن گەنم خراوەتە بازاڕەکان

 

دووشەممە، 19ـی ئایاری 2025، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەرەتای بەبازاڕکردنی گەنمی ئەم وەرزە کە مانگێک لەمەوبەر دەستیپێکردووە، بڕی گەنم لە بازاڕەکاندا گەیشتووەتە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن، ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی دروێنەکردن لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان، بڕی ئەو گەنمە لە بازاڕ زیاد دەبێت.

وەزارەتی بازرگانی ئاشکرای کرد، پلانی دروستکردنی سایلۆی گەورەیان هەیە، بۆ پەرەپێدانی توانای هەڵگرتنی گەنمی زیاتر، ئەمەش بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان دەبێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرسیار لە وەزارەتی بازرگانی بە ڕۆژنامەی ‘سەباحی’ ڕاگەیاند: “تاکو دوێنێ یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، بڕی ئەو گەنمەی کە جووتیاران لە پارێزگاکانی باشوور خستوویانەتە بازاڕەوە نزیکەی یەک ملیۆن و نیو تۆن بووە”، گوتیشی، “بڕی ئەوگەنمەی دەهێنرێتە بازاڕ بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەمەش لەکاتێکدایە دەستپێکردنی وەرزی دروێنە و بەبازاڕکردن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق نزیک بووەتەوە.”

هەر لەو چوارچێوەیەدا، تاڵب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی، ستایشی هەوڵی جووتیارانی کرد بۆ بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە و جەختی لەوە کردەوە “عێراق توانای خۆبژێوی لە گەنمدا وەک بەرهەمێکی ستراتیژی بەدەستهێناوە و بڕێکی زۆری کۆکردۆتەوە کە پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی دابین دەکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی یاسه‌مین كاكه‌یی

سەڵاح

سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە: بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە، نەخۆشخانەکان لەکارکەوتن نزیک بوونەتەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێ و کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر دەکات

یاسین