بە زیادبوونی نیگەرانییەکان لە کەمبوونی بارانبارین لە ئەورووپا، برۆکسێل پلانی دەیهەوێت پێش وەرزی هاوین پێشنیاراتی سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاو پێشکەش بکات.
پلانی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئەمەیە بەهۆی وشکەساڵییەکی زۆرەوە لەم کیشوەرەدا، زیاتر لە جاران ئاگاداری لە کەمیی ئاو بکات و خەڵک هاندەدات بەرەو کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو.
جێسیکا رۆسواڵ، کۆمیساری ژینگەی یەکێتیی ئەورووپایی، بە ڕۆژنامەکانی گرووپی میدیایی “فۆنکە” گوتی کە پێش دەستپێکی هاوین، ستراتیژێکی ئاوی لەلایەن ئەم یەکێتییە پێشکەش دەکرێت.
رۆسواڵ، بە ئاماژە بە “کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو” وەک ئامانجی ئەم پلانە ستراتیژییە، گوتی: «ئێمە دەزانین کە زۆر لە پێویست ئاو بەکارهێناوە. پێویستیمان بە ئاگاییە لەم کێشەیە و سەیرکردنێکی نوێ بەرامبەر ئاو».
کۆمیساری ژینگەی یەکێتیی ئەورووپایی زیاتری کرد: «پیشەسازی، جوتیاران، و هەروەها ئێمە وەک بەکارهێنەر، هەموومان دەبێت ئاگادار بین کە ئاو سەرچاوەیەکی سنووردارە.»
یەکێک لە تەدبیرەکان، ڕوونکردنەوەی زیاتری قەبارەی بەکارهێنانی ئاو لە ناو ماڵاندا ئاماژەی پێکراوە. جێسیکا رۆسواڵ گوتی: «کاتێک خەڵک بە تەواوی ببینن چەند ئاو بەکاردەهێنن، بە ئاگایی زیاتر لەم بارەیەوە بیر دەکەنەوە.»
ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەورووپایی ساڵهاست کە لە کەمیی ئاو بە شێوەیەکی زۆرەوە دەناڵێنن.
داتاکانی سەرچاوەی کەشوهەوای ئاڵمانیایی نیشان دەدات کە لەم وڵاتەش لە چەند مانگی ڕابردووەوە، بە بەراورد بە تێکڕای دوورودرێژ، بارانی زۆر کەم تۆمار کراوە.
ئەگەر کەمیی باران لە مانگی ئایاردا بەردەوام بێت، بەهاری ٢٠٢٥ دەتوانێت وەک وشکترین بەهاری ئاڵمانیا لە کاتی دەستپێکی تۆمارکردنی داتاکانی کەشوهەوا لە ساڵی ١٨٨١ تۆمار بکرێت.
هەواڵی داهاتوو

