zagros news agency

دەزگای شەهیدانی عێراق ژمارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کوردی ئاشکرا کرد

 

دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند، لە 2008ەوە تاوەکوو ئێستا ڕوفاتی 1700 کورد لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدراونەتەوە.

عەبدولئیلاه نائیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدان لە لیدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “فەرمانگەی پاراستن و کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان سەر بەدەزگای شەهیدان لەساڵی 2008وە تا ئێستا 30 گۆڕی بەکۆمەڵی هەڵداوەتەوە کە هی کوردەکان بووە، هاوکات ژمارەی ئەو روفاتانەی دەرهێنراون گەیشتووەتە هەزار و 700 ڕوفات.”

ئاماژەی بەوەش کرد، “فەرمانگەکە ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە دەستنیشانکردنی ناسنامەکانیان، بەو پێیەی زۆربەی خانەوادەی شەهیدەکان یان مردوون، یان سەفەریان کردووە یان چوونەتە هەندەران، هەروەها کەسانێک هەن هیچ زانیاری لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە.”

نائیلی ئاشکراشی کرد، “دەزگای شەهیدان پلانی هەیە ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی بکاتەوە کە یەکێکیان تایبەتە بە کاروباری کوردەکان، بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەوانەوە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بکات، هاوکات تۆمارێکی نیشتیمانی بۆ کەسانی ونبوو دادەمزرێنین، کە سەرجەم ناونیشان و ناوی قوربانیانی سەرجەم نەتەوەکان لەخۆدەگرێت کە لە گۆڕەکاندا دۆزراونەتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و کار دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستن و بووژانەوەی ئابووريی کوردستان

سەڵاح

لێدوانی هانس فلیک پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤالیکانۆ

یاسین

تاوانێکی قێزەون و دڵتەزێن لە بەغدا ڕووی دا

سەڵاح