بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر چاککردنەوەی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ‘ئیفراز سێ’ی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەوەی، پاش نیوەڕۆی دووشەممە، 19-05-2025، بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە نزیك گوندی “دارەبەن” شکێنرا، دوای هەوڵ و ماندووبوونەکی زۆر لەلایەن تیمی چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاوی هەولێر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-05-2025، بۆرییەکە چاککرایەوە و وێستگەکان دەستیان بە کارکردن کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ئاشکراشیکرد، لەنزیکترین کاتدا ئاو دەگاتە گەڕەکەکان.

