zagros news agency

وەزیرانی ناوخۆی کوردستان و نەمسا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کۆبوونەوە

لە رۆژی یەکەمی سەردانەکەی بۆ ئەوروپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەرێز رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرێز گێرهارد کارنەر وەزیری ناوخۆی حکومەتی نەمسا لە شاری ڤیەنای پایتەخت کۆبوونەوە. پەرەپێدانی هەماهەنگی ئاسایشی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، رووبەرووبوونەوەی کۆچی نایاسایی، و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی تۆڕەکانی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان، و بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا، لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بوون. ئەم دیدارە فەرمییە هەنگاوێکی دیکەی هاوبەشێتی نێوان هەردوو حکومەتە بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایان،پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوکاری ستراتیژی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئالنگارییە ئەمنییەکان لە پێناوی پتەوکردنی سەقامگیری ئاسایشی هەرێمی و پەرەپێدان و گەشەکردن بۆ بەرژەوەندی هەروولا و جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات

سەڵاح

د.نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی: بارزانی نه‌مر به‌خه‌سڵه‌تی پشتیوانی گه‌لی خۆی و سازش نه‌كرد له‌ مافی ره‌وای كورد بووه‌ سیمولی مێژوویی

دڵشاد

پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی تاوتوێ کرا

سەڵاح