zagros news agency

دزەیی: گرێبەستەکانی واشنتن لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقدان

 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دووپاتی دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان و عێراقیش پێویستیان بە غازی سروشتییە. دەشڵێت، سەرۆک وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئیدارەی ترەمپ کۆ دەبێتەوە.

لە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردووەوە، 18-05-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنە و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و کۆنگرێسمانی ئەمەریکایی کۆ بووەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە، 19-05-2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا، دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) ئیمزا کران.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەو دوو گرێبەستە و نیگەرانییەکانی حکوومەتی فیدراڵی، گوتی: “هیوادارین بەغدا لەم ڕاستییە تێ بگات، ئەو گرێبەستانەی کراون لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقن. چاوەڕوانین لە زووترین کاتدا غازی سروشتی زیاتر بەرهەم بهێنرێت، جیا لەمەی سەرماگوزاریی بیانی لە عێراق و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، دەستکەوتێکی گرنگە و یەکێکە لە بەرنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوە لە حکوومەتی عێراقیش.”

سەفین دزەیی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد “ئەو دوو کۆمپانیایە ماوەی 15 ساڵە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەرکی داهاتوویان پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بە پلەی یەک و دواتر نەوتە، چونکە هەرێمی کوردستان و عێراقیش پێویستیان بە غازی سروشتییە، بە تایبەت بۆ بەرهەمەمهێنانی کارەبا و چەند بوارێکی دیکەی خزمەتگوزاری.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای مێتا بەهۆی یاسا نوێیەکەی ئوسترالیا زیاتر لە 544 هەزار ئەکاونتی لەکارخستووە

سەڵاح

لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی لە شاری دھۆک شوقە بەسەر زینلێکەتووان دابەشکرا

دڵشاد

کونسوڵخانەی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح