ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی ئایاری 2025، سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌ورووپی بڵاوی كرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له یۆنان ڕووی دا.
سه‌نته‌ره‌كه ئاشكرای كردووه كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 6.2 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له دوورگه‌ی كریت، له باشووری یۆنان ڕووی داوه و خه‌ڵكی به‌شێك له شاره‌كان هه‌ستیان پێ كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، بوومه‌له‌رزه‌كه له دووری 79 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هێراكلیۆن ڕووی داوه كه خه‌ڵكی ئه‌و شاره زیاتر هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه نه‌زاندراوه.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی فه‌رمیی قاهیره بڵاوی كرده‌وه كه به‌شێك له دانیشتوانی پایته‌ختی میسڕ هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه كردووه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی 6.3 پله به‌پێوه‌ری ڕێكخته‌ر له هه‌مان ناوچه‌ی یۆنان رووی دا و ئه‌وكات ئاشكرا كرا كه خه‌ڵك له توركیا و میسڕ هه‌ستیان به بووله‌رزه‌كه كردووه.

