zagros news agency

ئیسرائیل دوای ١١ هەفتە ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەدات

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوای ١١ هەفتە لە رێگریکردن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند رۆژی چوارشەممە ٢١ی ئایار, رێگەی بە ١٠٠ لۆریی پڕ لە ئارد، خواردنی منداڵان و کەرستەی پزیشکی داوە بچنە نێو کەرتی غەززە.

بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، لە کۆی گشتیی ٩٨ لۆریی پڕ لە کەرەستەی یارمەتی، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە رێگەیان پێدراوە بچنە نیو دەروازەی کەرم شالوم.

لەم کاتەدا، ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، شەوی چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد  ئەم رێکخراوەیە بۆ یەکەمجار لە دوو مانگ و نیوەی رابردوودا، نزیکەی ٩٠ لۆریی یارمەتیی مرۆیی لە دەروازەی کەرم شالوم بۆ دابەشکردن ناردوویەتی بۆ کەرگەی غەززە وەرگرتووە .

بە گوێرەی هەواڵی رۆیتەرز و بەرپرسانی یارمەتی و نانەواخانە ناوخۆییەکان چاوەڕێی وەرگرتنی ئارد بوون، ئەم یارمەتییانە هێشتا نەگەیشتوونەتە چێشتخانەی خێرخوازییەکان، نانەواخانەکان، بازاڕەکان و نەخۆشخانەکانی غەززە.

ئانتۆن رینارد، یەکێک لە بەرپرسانی باڵای بەرنامەی جیهانیی خۆراک، رۆژی چوارشەممە گوتی: “هیچ کام لەم یارمەتییە سنووردارەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە دانیشتووانی غەززە.

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر گوتبوویان کێشە ئەمنییەکان رێگرییان لە گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان لە نێوەندی لۆجستیکی دەروازەی کەرم شالوم کردووە، بەڵام کۆتاییەکانی رۆژی چوارشەممە وا دەردەکەوێت رێگە بۆ گواستنەوەی ئازادانەتری ئەم یارمەتییانە خۆش کرابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنگرێس بودجەی بەرگری 2026ـی پەسەند کرد: پشتیوانییەکانی عێراق و سووریا بەردەوام دەبێت

سەڵاح

سەنتەری لۆجستیی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگەی هەڵەبجە دامەزرا

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح