zagros news agency

ڕووسیا جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە دانوستانە ناوکییەکانی ئێران و ئەمریکا ڕاگەیاند

 

لە کاتێکدا قەیرانی دانوستانە ناوکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هێشتا بەردەوامە، ئەلێکساندەر وەندیکتۆف، جێگری ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ئامادەیی مسکۆی بۆ بەشداریکردن وەک نێوەندگیر لەم پرۆسەیەدا دووپات کردەوە.

وەندیکتۆف لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک، ئاماژەی بە ئەزموونی وڵاتەکەی لە دانوستانە ناوکییەکانی ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و رۆژئاوا کرد کە بە رێککەوتنی بەرجام کۆتایی هات. ئەو گوتی، مسکۆ ئامادەیە ئەم ئەزموونە لە خزمەتی لایەنەکانی دانوستانەکان بکات.

هەروەها، وەندیکتۆف داوای لە وڵاتانی ئەورووپایی سێ قۆڵی (ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا) کرد لە “هەنگاوەکانی توندوتیژی” خۆ بپارێزن و لە “ڕوانگەیەکی بنیاتنەر” بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستانەکان.

جێگری ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا هیوای خواست گفتوگۆکانی تاران و واشنتۆن ببێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران.

پێشتر، سێرگەی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، جەختی لەوە کردبوو مسکۆ ئامادەیە پێش ئەوەی دەرفەتەکان لە دەست بچن، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک یارمەتیی ئەمریکا و ئێران بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بەردەوامە لە کەمکردنەوەی کارمەندانی

سەڵاح

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا: ئێران سەرچاوەی ناسەقامگیرییە و نابێت چەکی ئەتۆمیی هەبێت

سەڵاح

گرۆسی: ئێران کەرەستەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە

سەڵاح