بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمشەو مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
هەینی 23ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوی کردەوە کاتژمێر 1 و نیو بەکاتی ئەمەریکا و کاتژمێر 8 و نیو بەکاتی هەرێمی کوردستان، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە، پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

