یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌وه‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو.
ڕێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بڕیاره له مانگی 9 ی ئه‌مساڵ بكرێته‌وه”.
گوتیشی: “ئه‌م كونسوڵخانه‌یه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌رپرسێكی زۆر گه‌وره له‌ئه‌مه‌ریكاوه دێت ده‌یكاته‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ریكاش پشتی له كوردستان نه‌كردووه له‌رێگای راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆوه فشاریان هه‌بووه له‌سه‌ر به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان به‌تایبه‌ت پرسی دارایی و نه‌وت.

