zagros news agency

گاڕناچۆ بە ستۆریەک هەمووان دەخاتە گومانەوە

ئەلخاندرۆ گاڕناچۆی تەمەن بیست ساڵی ئەرجەنتینی یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەرایەکی گەورە دروست دەکات و کارگێڕی یانەکەی و چاودێرانی تۆپی پێ دەخاتە گومانێکی تاریک و نا ڕوون.

 

گاڕناچۆ ستۆریەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام داناوە و نووسیوویەتی “دواین یاری”،کە ئەمە گومانێکی زۆری دروست کردوە و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد خێرا یاریزانەکەیان لە پێکهاتەی تیپەکە بۆ کۆتا یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا دوورخستەوە.

 

لەسەر ئەو ستۆریەی گاڕناچۆ دوو لایەن دروست بووە،لایەنێک دەڵێن ئەمە مەبەستی کۆتا یاری ئەم وەرزە بووە،لاینێکی تریش دەڵێن مەبەستی یاریزانەکە کۆتا یاری خۆی لەگەڵ مانچێستەر ئەنجام دەدات و یانەکە بەجێدڵێت بەهۆی ئەو وەرزە خراپەی یانەکە بەڕێی کردوە لەمساڵدا و یاریزانەکە بێزارە لەو حاڵە خراپەی تیپەکە،بەتایبەت دۆڕانی یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر تۆتنهام لە هەفتەی ڕابردو.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چوونی دوو وەزیری ئیسرائیل بۆ وڵاتێکی ئەورووپا قەدەغە کرا

سەڵاح

سۆران… بۆ پشووی سەری ساڵ، پێشبینیی هاتنی هەزاران گەشتیار دەكرێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا دەکات

یاسین