نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو جۆرەکەی نەوت بەرزبوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (65) دۆلار و (3) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار (76) سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

