دان بۆنگینۆ، جێگری بەرێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دووبارە دەست بە لێێکۆڵینەوەکانی دەکاتەوە دەربارەی دۆزینەوەی کۆکاین لە کۆشکی سپی.
ئەو بەرپرسە لە پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ ڕایگەیاند، “کاش پاتێل بەڕێوەبەری FBI، بڕیاریداوە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ژمارەیەک کەیس دەست پێ بکاتەوە کە ڕەنگە پەیوەندییان بە گەندەڵیەوە هەبێت.”
ڕوونیشی کردەوە “لە نێو ئەو پرسانەدا پرسی دۆزینەوەی بۆمبی دەستی بووە لە نزیک باڵەخانەیەکی کۆنگرێس لە ڕۆژی ئاژاوەگێڕییەکەی 6ـی کانوونی دووەمی 2021، و هەروەها دۆزینەوەی کۆکاین لە کۆشکی سپی.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە 2ـی تەمووزی 2023، لە بەشی ڕۆژئاوای کۆشکی سپی، بڕێک مادەی هۆشبەری جۆری کۆکاین دۆزراویەوە
خزمەتگوزاری نهێنی ئەمەریکا ڕایگەیاند، “دوای لێکۆڵینەوە لە تۆمارەکانی کامیرای چاودێری، نەتوانراوە ناسنامەی خاوەنی کۆکاینەکە ئاشکرا بکرێت.

