zagros news agency

عەلی عەلاق: دەبێت سنوور بۆ سپیکردنەوەی پارە دابنێین

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28-5-2025، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە کۆنفرانسی ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە لە بەغدا گوتی: ڕایگەیاند، ئێمە کار بۆ سەپاندنی سەقامگیری پارە دەکەین، باش دەزانین کە سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیکردنی تیرۆر، تەنیا پرسێکی ماددی نییە، بەڵکو دەگایەکە بۆ شکستهێنان بە سەقامگیریی و لێکترازاندنی هەموو دەزگاکانی عێراق لەڕووی سیاسیی و دارایی.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەماهەنگی پێکەوە کارکردن بژاردە نییە، بەڵکو ئەرکە لەسەر هەموومان، بۆ ئەوەی سپیکردنەوەی پارە لە ڕیشەوە بنبڕ بکەین، دەشڵێت: عێراق لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی باش هەماهەنگی کردووە، هەروەها کارمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانی تیرۆر کردووە.

عەلی عەلاق گوتیشی: عێراق پابەندە بە توندکردنی هەموو ئەو ڕێکارانەی دەبنە هۆی بنبڕکردنی سپیکردنەوەی پارە، هەروەها بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەو پارانەی هەناردەی دەرەوە کراوە، بەم هۆیەشەوە زانیارییەکان لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ دەکەین.

ڕوونیشی کردەوە، کۆمەڵێک خاڵی لاوازمان هەیە پێویستە سەرنجیان بدەین و چارەیان بکەین، بۆ ئەوەی مەترسی سپیکردنەوەی پارە کەم بکەینەوە، هەروەها بەردەوامین لەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی کاری دارایی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ سپیکردنەوەی پارە دابنێین.

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕاشیگەیاند، کارمان کردووە بۆ ئەوەی ئەوپارانە بۆ شتێک نەچێت کە زیان بە وڵاتەکەمان بگەیەنێت و ببێتە مەترسی، هەروەها ئەوڕێکارانەی گرتوومانەتە بەر بریتییە لە چاودێریکردنی ئەوپارانەی دەچنە دەرەوەی وڵات، بەمەش وردبینی تەواو لەو بڕە پارەیە و ناوی بانکەکان دەکەین، ڕێگرییش لە بەکارهێنانی ئەو پارەیە دەکەین بۆ مەبەستی دیکە بەکار بهێنرێت جگە لەو مەبەستەی کە پێشکەشی بانکی ناوەندی کراوە.

گوتیشی: ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کارمان کردووە سوپاسیان دەکەین کە هەماهەنگیان کردووین لە ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، کە هەرێمی کوردستان لەو بارەوە نوێنەری لای ئێمە هەیە، ئەمەش مانای وایە بڕیارەکانی بانکی ناوەندی لەهەموو عێراق جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

نەخۆشانی تالاسیمیا لە سیستان و بەلووچستان تووشی هیپاتیتی سی دەبن

یاسین