وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، سوپاسی مەسرور بارزانی کردووە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکان، هەروەها لە میانەی کۆبوونەوەی نێوانیان گفتوگۆیان لەبارەی زیادکردنی قەبارەی بازرگانی کردووە، وه‌زیرێكی حكوومه‌تیش ده‌لێن: “چاوه‌رانی كرداری ئه‌مه‌ریكاین”.
تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هەروەها ڕێزگرتن له هه‌رێمی كوردستان كۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ عێراق.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا، هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مەریكا و عێراقیشه.
هاوکات لەبارەی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تامی بروس، دەڵێت: ماركۆ ڕوبیۆ و مه‌سرور بارزانی گفتوگۆیان له‌باره‌ی زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانی كردووه، باسیشیان له پاراستنی مافی پێكهاته‌كان كردووه.
شێروان حه‌یده‌ری، وه‌زیری پیشووتری دادی كوردستان ئه‌مرۆ28ی5ی2025 بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌م پشتیوانیه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان زۆر گرنگه، چاوه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین كه به‌كرداری سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه نه‌هێڵیت و رێگا نه‌دات له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌ستوه‌ردانی خراپ له‌و گرێبه‌ستانه بكرێت، چاوه‌رانی قۆناغێكی نوێترین له‌په‌یوه‌ندی هه‌ولێرو واشنۆتن”.
گوتیشی: “دوو کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریکی لەخۆڕا نایەن گرێبەست لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن، ئەوان دیراسەتیان کردووە و زانیویانە یاسایی و دەستوورین ئەوجا گرێبەستیان کردووە، ئه‌وه‌ش لە بەرژەوەندیی عێراق و ھەرێمی کوردستانە.”

