zagros news agency

لێژنه‌ی دارایی عێراق لەڕێگای زاگرۆسەوە هۆشداریەکی توند دەدات

 

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ بریاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌دژی فه‌رمانبه‌رانی وكردستان و به‌سزای سیاسی ناوی ده‌بات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥، نووسراوێكی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاو كرایەوە كە تێیدا دەردەكەوێت بە ئاشكرا زوڵم لە خەڵكی كوردستان دەكات و لە كاتێكدا كە تا ئێستا تەنیا مووچەی چوار مانگی مووچەخۆرانی كوردستان دابەش كراوە، كەچی تەیف سامی بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە پشكی ساڵێكی هەرێمی كوردستان هەر ئەوەندە بووە و پارەی خۆی وەرگرتووە! ئەمەش نیگەرانیی زۆری خەڵكی كوردستانی لێ كەوتەوە.

 

سیپان شێروان، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ زاگرۆس گوتی: به‌داخه‌وه‌ عه‌قڵیه‌تێك له‌ عێراقه‌وه‌ ده‌یه‌وێت وه‌ك سه‌رده‌می به‌عس مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردستان بكات و سزای مووچه‌ خۆرانی كوردستان بدات، هه‌ر رۆژه‌و به‌بیانویه‌ك سزای مووچه‌ خۆرانی كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌رێ ئێمه‌ تا 100 ساڵی دیكه‌ی دابنیشین به‌دیار ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراقه‌وه‌؟ سزامان بده‌ن؟ ته‌یف سامی، هاتووه‌ فێڵ ده‌كات خۆی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ 3 ساڵ بووه‌ واته‌ 2023 و 2024 و 2025 ئه‌و هاتووه‌ به‌پاكێجی جیاوازه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان كردووه‌ له‌ ساڵی 2025 هاتووه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌ر 2023 ی كوردستان ده‌كات كه‌ چه‌ند نه‌وتی فرۆشتووه‌ و داهاتی چه‌ند بووه‌ ئه‌مه‌ كه‌چی عه‌قڵیه‌تی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ته‌؟

گوتیشی: “له‌ماده‌ی 29ی یاسای ئیداره‌ی مالی له‌ عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌ پارێزگاكان داوه‌ داهاتی خۆیان به‌كاربهێنن، كه‌چی ئه‌وان هاتوون خۆیان چه‌ندیان پێخۆشه‌ و به‌خه‌یاڵیان هاتووه‌ له‌سه‌ر پارێزگاكانی كوردستان فه‌رزیان كردووه‌ كه‌چی داهاتی خۆشیان كۆناكه‌نه‌وه‌”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ دەستیکرد بە دابەشکردنی Galaxy Z Flip6 Olympic Edition بەسەر وەرزشواناندا

سەڵاح

بۆ رێكارێكی لێخۆشبوون لە پێشینەی خانووبەرەی كەسوكاری شەهیدان نووسراوێك كرا

سەڵاح

ئەمەریکا رێگه‌ به‌ به‌شداریكردنی حزبوڵا لە حکومەتی داهاتووی لوبنان نادات

سەڵاح