zagros news agency

تەندروستی سعوودیە دۆخی تەندروستی حاجیانی ئەمساڵی ئاشکرا کرد

 

وەزارەتی تەندروستی سعوودیە، بڵاوی کردووەتەوە، دامەزراوە تەندروستییەکان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بە شێوەیەکی کارا و بە کوالیتی بەرز بۆ حاجیان.

وەزارەتی تەندروستی سعوودیە، لە پلاتفۆرمی X ڕایگەیاند: “لە سەرەتای وەرزی حەجی ئەمساڵەوە تا ئێستا 25 حاجی کاریگەریی گەرمایان لەسەر بووە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، 120 نەشتەرگەری قەستەرەی دڵ و 11 نەشتەرگەری دڵیان کردووە.

وەزارەتی سعوودیە، باسی لەوەش کردووە، هەزار و 730 نەخۆش گواستراونەتەوە بۆ چاودێری چڕ، هەروەها 19 هەزار و 219 نەخۆشییش ڕەوانەی بەشی فریاکەوتن کراون، سێ هەزار و 515 نەخۆشیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

جەختیشی کردەوە، ژمارەی سوودمەندانی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە ناوەندە تەندروستییەکان بۆ حاجیان پێشکەشی دەکەن، گەیشتووەتە 48 هەزار و 972 کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەینەوا … گۆڕێکی بەکۆمەڵ له‌ ته‌له‌عفه‌ر دۆزرایه‌وه‌

سەڵاح

جۆو بایدن: ئاگاداری ئه‌وه‌م ئیسرائیل کەی و چۆن هێرش دەکاتە سەر ئێران

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەڵاح