شەممە، 31ـی ئایاری 2025، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم یەک لایەن دەگرێتە بەر ئەویش ڕەتکردنەوەی “هەژموونی دەرەکییە.”
شەممە، 31ـ5-2025، عەباس عراقچی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “سازش نەکردنی ئێران دەربارەی پیتاندنی یۆرانیۆم، جۆرێکە لە سەپاندنی هەژموون، ئاماژەی بەوەش دا، سیاسەتی دەرەوەی ئێران لەسەر بنەمای ملکەچنەبوونە بۆ هیچ هەژموونێکی دەرەکی”.
گوتیشی: مافی پیتاندن یەکێکە لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وڵات و پەیوەستە بە هەڵوێستی ئێران لە دژی هەژموونی دەرەکی، باسی لەوەش کرد، هیچ کات قبووڵ ناکەین پێمان بڵێن مافی پیتاندنی یۆرانیۆمتان نییە، ئەمە بە تەواوی قبوڵکراو نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕوونیشی کردەوە، پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم هەمیشە لە پێشینەی کارەکانی ئێران بووە، چ لە دانوستانەکانی ئێستا و چ لە دانوستانەکانی پێشوودا.
لە سەر تێبینییەکی دیکەدا، عراقچی جەختی لە نەبوونی چەکی ئەتۆمی کردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا، لایەنی بەرامبەر ئەرکەکانی خۆی بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی جێبەجێ نەکردووە.
عراقچی گوتیشی: هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە، تەنها لەبەر ئەوەی هەست بە نیگەرانی دەکات، ڕێگری لە گەلەکەمان بکات مافەکەی بەکاربهێنێت، کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دانپێدانراوە.

