zagros news agency

هاتوچۆی هەرێم چەند ڕێنماییەکی بۆ ڕێگریکردن لە سووتانی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، دەربارەی ڕێگریی لە سووتانی ئۆتۆمبێل لەوەرزی هاویندا، چەند ڕێنماییەکی پێویست بە شـۆفێران دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ئەگەری ڕوودانی سووتانی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا، ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکەین، کە لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، نابێت چەند کەرەستەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، نابێت خواردنەوە گازییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، بتڵی ئاو، چاویلکە، چەرخ، بۆن، مەعەتەر، پاوەربانک و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە گشتی لە ناو ئۆتۆمبێل بە جێبهێڵدرێت.

لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە، لەکاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، پێویستە کەمێک جامی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە، هەروەها تانکی سووتەمەنیش پڕنەکرێت و تایەی ئۆتۆمبێلیش زیاد لەپێویست پڕهەوا نەکرێت.

ڕاشیگەیاند، ھەبوونی ئامێری ئاگر کوژێنەوەی دەستی لە ناو ئۆتۆمبێلەکان گرنگە، هەروەها دەبێت دڵنیابیت لە چۆنیەتی بەکارھێنانی و بەسەر نەچوونی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

یاسین

کۆریای باشوور؛ سێ وەرزشکاری ئێرانی بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی دەستگیر کران

یاسین