zagros news agency

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان لە ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) بەردەستە

 

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان( قوتابخانە حکومییەکان)  ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) بەردەستە.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ باسی له‌وه‌ كرد، زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار  (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەسوپاسەوە بەووریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بتوانی بە دروستی ئەنجامەکانت وەربگریتەوە.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ روونیشی كرده‌وه‌، نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک ، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە  و ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک دەکردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەکارهێنانی دروست.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە شەڕی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلادا 32 سەربازی کووبا کوژراون کە پاسەوانی مادۆرۆ بوون

سەڵاح

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەچێتە ئەمریکا

یاسین

فەرماندەیەکی سوپای ئیسرائیل دەستی لەکار کێشایەوە

یاسین