zagros news agency

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆری ئەمەریکی جاکی ڕۆزن كۆبووه‌وه‌

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆری ئەمەریکی جاکی ڕۆزن، لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوانیان، هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر ڕێزگرتن و پاراستنی قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان  و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

شەممە 31ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سێناتۆری ئەمەریکی جاکی ڕۆزن، کرد.

لە  دیدارەکەدا، جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری کرایەوە؛  لەم بارەیەوە، ئاماژە بە گرنگیی سەردانی سەرکەوتووی ئەم دواییەی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆنگرێس و ئیدارەی ئەمەریکا کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ڕێزگرتن و پاراستنی قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان  و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریا و ناوچەکە بە گشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی ئه‌نجام دا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل هۆشداریی چۆڵکردنی بە سێ گوندی باشووری لوبنان دا

یاسین