مەسرور بارزانی لە لاپەڕەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێزان بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووینەوە کە بەم دواییانە ئەرکی بەرپرسیاریەتی لقەکانیان پێ سپێردراوە.
وتیشی، ڕێنمایی پێویستمان پێدان و ڕامسپاردن کە لە ئاست ئەرکە گرنگەکانیان بن و نزیک بن لە خەڵک و بەشێوەیەکی باشتر و زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن ، چونکە پارتی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دامەزراوە و ئامانجی سەرەکی پارتی، خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە.




