ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : هەندێ کات لەکاتى باران هەورە تریشقەو تەزرە بارین هەیە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە   20- 03- 2024

کەش / ئاسمان بەردەوام هەورى تەواو دەبێت , ناوچە شاخاوییەکان  و سنوورى پارێزگاکان بە گشتى نمە باران و شەستە بارانى لە ناکاوى دەبێت ,وە ناوچە سنوورییە بەرزەکان بەفر بارینى کەم هەیە . پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى بڕى دابارینى  زیاتر دەبێ, هەندێ کات لەکاتى باران هەورە تریشقەو تەزرە بارین هەیە. پێشبینى باران لە ماوەى 24 کاتژمێرى داهاتوو لە نێوان (5-10) ملم لە سەنتەرى پارێزگاکان وە لە ناوچە شاخاوییەکان (10-16) ملم ,سنوورى پاڕێزگاى دهۆک بڕى باران بارینى پێشبینیکراوى  زیاتر دەبێت لە نێوان (15-25) ملم  .

خێراى با / مامناوەند  ( 15 – 20 )کم/س دەبێت

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .

مەوداى بینین / 7 – 9  کم  دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبیتەوە بۆ 5 – 6 کم

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەی پێنجشەممە   21- 03- 2024

کەش / ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى دروست بوونى تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان  لە کاتەکانى بەیانى  ,سەبارەت بە باران بارین لە سنوورى پارێزگاى دهۆک وە ناوچە شاخاوییەکانى ئەو پارێزگایە بڕى دابارین مامناوەند دەبێت , ناوچەکانى تر بە گشتى ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن هەیە زیاتر ئاسمان نیمچە هەورى دەبێت بە تایبەت لە دواى نیوەڕۆ .

خێراى با /لەسەرخۆ –  مامناوەند  ( 15 – 20 )کم/س دەبێت.

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەگۆرێت .

پلەکانی گەرما / بەرز  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت لە کاتى تەم بۆ کەمتر لە 2 کم .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :  16

سلێمانی :15

دهۆک :   13

زاخۆ  : 14

هەڵەبجە : 16

کەرکوک : 18

سۆران : 12

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 20

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى

بەشی پێشبینی

2024-03-20

 

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پەیامەک ژ پارێزگارێ دھۆک

دڵشاد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات

سەڵاح