zagros news agency

بارسێلۆنا بەنیازی گواستنەوەی ڕاشفۆردە

یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە لە گواستنەوەی زستانەى ئێستادا گرێبەست لەگەڵ مارکۆس ڕاشفۆردى هێرشبەرى ئینگلتەرا لە مانچستەر یونایتد بگوازێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ڕاشفۆرد دەربڕی، بەڵام ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی بەهێز دەبێتەوە لە گرێبەستەکەی میلان.
بەگوێرەی تۆڕی “ریلیڤۆ”ی ئیسپانی، ناوی ڕاشفۆرد لەلایەن ئیدارەی وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە سەرسامە و هانس فلیکی ڕاهێنەریش ڕەزامەندی خۆی بۆ گرێبەستەکە دەربڕیوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، لە ماوەی داهاتوودا سەرنجی لەسەر کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی ڕاشفۆرد دەبێت، هەروەها لە هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆی نوێ لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە ئەنجامدەدات، کە سبەی دووشەممە دەستپێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە لەندەن سیستەمی VR بەکاردەهێنن بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی قوتابیان

یاسین

پارێزگارى هه‌ولێر، پێشوازیى لە خانەوادەى هەرسێ‌ كوژراوەكەی بەنزینخانەکەى هەولێر کرد

سەڵاح

بەربژارەکا پارتی: جێبەجێکرنا ماددێ 140 و باشترکرنا پرۆگرامێن خواندنێ ئارمانجێن مه‌ یێن سەرەکی نە

سەڵاح