zagros news agency

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كات

 

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی 50یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەكات.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 1/6/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، “بە بۆنەی 50یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.”

 

ئومێدەوارم یەکێتی وەک حزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان، لە خەبات و تێکۆشانی خۆی لەپێناو داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت.

 

لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بدات و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەییەکان ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا ئاسایی بکەینەوە

سەڵاح

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەگەر زۆر ناچار نەبن سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن

سەڵاح

هۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئێران ڕاگەیەندرا

یاسین