ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان کەمپینی هاریکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی شاری دهۆکی راگەیاند

 

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی هاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاواکەی شارى دهۆک، بانگەوازێکی ئاراستەی یەکێتی وەبەرهێنان و ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستان و سەرمایەداران و وەبەرهێنەر و بازرگانانی ناوخۆو دەرەوە کرد.

 

دەقی بانگەوازەکەی دەستەی وەبەرهێنان :

دوابەدوای کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و لایەنی پەیوەندیدار، بە پێی زیانەکانیان بەسەر هاووڵاتییانی زیانلێکەوتووی شاری دهۆک دابەش دەکرێت.

ئومێد دەکەین کە لەم هەڵەمەتە مرۆڤدۆستانە بەشداربن. هەروەک چۆن لە رابردوودا لە رووداو و کارەساتە سروشتییەکاندا رۆڵی دیار و بەرچاوتان هەبووە لە قەرەبووکردنی زیانلێکەوتووان، هەر بۆیە بەشداریتان لە کەمپینەدا ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەروان هەركی : ژیان و بژێوی خەلكی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆی بەغدایە

گوران

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

کاروانێکی نوێی خێزانەکانی داعشی عێراقی لە کەمپی هۆڵ دەردەچن

یاسین