zagros news agency

ئه‌حمه‌د شه‌رع: سووریا لەگەڵ ئیسرائیل دووژمنی هابەشمان هەیە

 

یەکشەممە، 1-5- 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، ڕایگەیاند، بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان دیمەشق و تەلئەڤیڤ هەیە، گوتیشی، هەردوولامان “دوژمنێکی هاوبەشمان” هەیە. ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ڕۆژنامەی ‘The Cradle’ بڵاوی کردووەتەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا، بە ڕۆژنامەی ‘جێوش جۆرنال’ـی ڕاگەیاند، “ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، دەتوانێت ببێتە هۆی سەقامگیریی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە شەڕ.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا گوتی: ئیسرائیل و سووریا “دوژمنی هاوبەش”یان هەیە، هەروەها ئامادەیە لەگەڵ تەلئەڤیڤ مامەڵە بکەن ئەگەر “ڕێگەیەکی ڕوون بۆ پێکەوەژیان” هەبێت.

ئەحمەد شەرع باسی لەوەش کردووە، “دەبێت سەردەمی بۆردومانکردن و هێرشکردن کۆتایی بێت، هیچ نەتەوەیەک خۆشبەخت نابێت، کاتێک ئاسمانەکانی پڕ لە ترس بێت، ڕاستیەکە ئەوەیە ئێمە دوژمنی هاوبەشمان هەیە، دەتوانین ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕین لە ئاسایشی ناوچەکەدا.

سەرۆکی سووریا دەشڵێت: “دەبێت ئاشتی لەڕێگەی ڕێزگرتنی یەکترەوە بەدی بهێنرێت، نەک ترس. ئێمە کار لەسەر ڕاستگۆیی و ڕێگایەکی ڕوون بۆ پێکەوەژیان دەکەین، دوور دەکەوینەوە لە هەر شتێکی کەمتر لەوە.

ئەحمەد شەرع، پشتگیری خۆی بۆ زیندووکردنەوەی بنەماکانی ڕێککەوتنی جیابوونەوە لە ساڵی 1974 کە پێی دەڵێن (ڕێککەوتنی دۆفا) دەربڕی، بە چوارچێوەیەکی ئەگەری بۆ دانبەخۆداگرتنی هەردوولا و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی ناوی برد.

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆندیالی یانەکان بەردەوام دەبن و خشتەی یاریەکانی ئەمشە و بەرەبەیانی سبەی

یاسین

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆك ماکرۆن؛ دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

یاسین

فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی داوایەک لە ڕێکخراوە جیهانیەکان دەکات

سەڵاح