ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی 6ی 2025، سه‌دان ده‌رچووی كۆلێژی به‌شه ئه‌ندازیاریه‌كان له به‌سڕه خۆپیشاندانیان كرد و خۆپیشانده‌ران داوایان كرد كه به شێوه‌ی گرێبه‌ست له كۆمپانیای نه‌وتی باشوور دابمه‌زرێن.
مێدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه سه‌دان ده‌رچوو ئه‌مڕۆ له به‌سڕه خۆپیشاندانیان كرد و ئه‌وه یه‌كه‌م جاره نیه كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی دامه‌زراندن به شێوه‌ی گرێبه‌ست و وێڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند جارێك به‌ڵێنیان پێدراوه، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا دانه‌مه‌زراون.
هاوكات مێدیاكان بڵاویان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و شه‌ڕ له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران دروست بوو و له ئه‌نجامدا چه‌ند خۆپیشانده‌رێك بریندار بوون و یه‌كێكیان گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.

