zagros news agency

فەرەنسا؛ دوو کوژراو و نزیکەی ٢٠٠ بریندار لە شەوی ئاهەنگی پاڵەوانێتیی پاریس سانجێرمان

لە باشووری فەرەنسا، هەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە پەراوێزی ئاهەنگی لایەنگرانی یانەی پاریس سانجێرمان لە شاری داکس، بەهۆی لێدانی چەقۆوە گیانی لەدەست دا. بە گوتەی پۆلیس، ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکی ئاهەنگی پاڵەوانێتیی پاریس سانجێرمان بە سەختی بریندار بووە و دواتر گیانی لەدەست داوە. وردەکاریی ئەم ڕووداوە هێشتا ڕوون نییە و هێرشبەرەکەش هەڵاتووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، قوربانیی دووەم پیاوێک بووە؛ لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکان لە پاریس، لەکاتی لێخوڕینی مۆتۆرسکیلەکەی، ئۆتۆمبێلێک لێی داوە و گیانی لەدەست داوە. پێکدادانەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە شەقامی شانزەلیزێ و دەوروبەری یاریگای پارک دو پرانس، شوێنی کۆبوونەوەی هەزاران لایەنگر، ڕوویانداوە. پۆلیس بۆ کۆنترۆڵکردنی جەماوەر گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێناوە.
برۆنۆ ڕێتایۆ، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، لە کاردانەوەی بەرانبەر ئەم ڕووداوانە، هێرشبەرەکانی بە “بەربەر” وەسف کرد و ڕەخنەی لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس گرت. ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، لایەنگرانی ڕاستەقینە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چاودێریی یارییەکەیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

سەڵاح

نوێترین زانیاری له بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەکەی سوودانی دەخرێتە روو

یاسین

نرخی دۆلار لە ئێران ڕیکۆردی شکاند و سنووری ١٠٨ هەزار تمەنی تێپەڕاند

سەڵاح