zagros news agency

ئێران تۆڕێکی گەورەی قاچاخچێتی سووتەمەنی دەستگیر کرد

 

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بڵاوی کردەوە، ڕۆژی یەکشەممە، 1ـ6-2025، تۆڕێکی گەورەی قاچاخی سووتەمەنیان دەستگیر کردووە

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە “بۆ پاراستنی سامانی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ئابووری، یەکێک لە گەورەترین تۆڕەکانی قاچاخی سووتەمەنیمان لە وڵات دەستگیر کرد، کە داهاتیان زیاتر لە 150 ترلیۆن تومەن بووە. دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لە پارێزگاکانی هۆرموزگان، تاران و ئەلبورز دەستگیر کراون”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “هێزەکانیان توانیویانە خۆیان بخزێننە ناو تۆڕەکانی قاچاخچێتی و پەیوەندییە داراییەکانی 35 تۆڕی قاچاخچێتی سووتەمەنییان لە سەرانسەری وڵاتدا ئاشکرا کردووە کە پەیوەندییان بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە هەبووە.

هێزەکانیان  ئەو شێوازانەیان دەستنیشان کردووە کە ئەم تۆڕە ئاڵۆز و فرە چینانە بەکاریان دەهێنن و چۆن داهاتی قاچاخچێتی سووتەمەنی دەگوازرێتەوە.”

وەزارەتی ئیتلاعات ڕاشیگەیاندووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری، ئەندامانی سەرەکی ئەم تۆڕانە دەستگیرکران؛ جگە لە دەستگیرکردنی ژمارەیەک ئەندامە سەرەکییەکانی تۆڕەکانی سپیکردنەوەی پارە، هەژماری بانکیی زیاتر لە 700 کەسی پەیوەست بەم تۆڕانە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا پرۆسەی سپیکردنەوەی پارەیان بە قەبارەیەکی گەورە کردووە، بلۆک کردووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ شەڕی غەززە کۆتایی هاتووە

سەڵاح

لە دۆسیەی كپكردن بە پارە، ٣٤ تۆمەت به‌سه‌ر تره‌مپ دا ساغ کرایەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تيى سوپاى عێراق كۆبووه‌وه‌

سەڵاح