یه‌كێتیی پیاوان: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كوو مانگی ئایاری ڕابردوو 194 سكاڵا تایبه‌ت به توندوتیژیی دژی پیاوان تۆمار كراون
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی 6ی 2025، بورهان فه‌ره‌ج، سه‌رۆكی یه‌كێتیی پیاوانی كوردستان ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تا ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كوو مانگی ئایاری ڕابردوو 194 سكاڵا تایبه‌ت به توندوتیژیی دژی پیاوان تۆمار كراون، ئه‌مه‌ش به‌راود به ساڵانی ڕابردوو توندوتیژیی دژی پیاوان زیادی كردووه.
گوتیشی، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه له‌به‌رده‌ستماندایه 23 پیاو كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه و هه‌روه‌ها پێنج پیاوی تر، به‌هۆی كێشه‌وه خێزانییه‌وه كوژراون.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی پیاوانی كوردستان كه باره‌گاكه‌یان له سلێمانییه، بۆ سایتی (شه‌فه‌ق نیوز) ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: “پیاوانیش هاوشێوه‌ی ژنان بوونه‌ته قوربانیی توندوتیژیی خێزانی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناهۆشیارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، هه‌روه‌ها ڕێژی جیابوونه‌وه‌ش زیادی كردووه و پێویسته كار بكرێت بۆ ڕێگری له توندوتیژیی خێزانی و چاره‌سه‌ری گونجاوی گرفته‌كان بكرێت.”

