ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگاری دهۆک: لە نزیکترین کاتدا زیانلێکەوانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

 

لەسەر بڕیاری سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەکرێتەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-03-2024، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بڕیاری سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەکرێتەوە.

 

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کردووە، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک بکەن و ئەوەی پێویست بێت بۆیان بکرێت.

 

لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، 19-03-2024، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بووە. بەهۆی بارانەکەوە، تا ئێستە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو هەڵساوە، ئاو چووەتە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە ڕێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی كۆبوونەوەێكی فراوان لە بارەی مووچە ئەنجام دەدرێت

گوران

له‌ دهۆك ئافره‌تێك به‌ سكێک 4 منداڵی ده‌بێت

یاسین

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2397 دۆلار

سەڵاح