جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نیگه‌رانه له‌ره‌وشی عێراق و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گروپ و ره‌وتی پۆپۆلیست له‌هه‌وڵن دۆخه‌كه ئاڵۆز بكه‌ن.
سه‌گڤان سندی، بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌داخه‌وه دۆخی عێراق ئاڵۆزده‌بێت، له‌لایه‌ك قه‌یرانی مووچه له كوردستان دواتر دروست بوونی ده‌نگی نارازی، له‌لایه‌كی دیكه جوڵانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در و هۆشدارییه‌كانی و بوونی دوو به‌ره‌ی جیاوازی سوننه ئه‌مانه تادێت ره‌وشی عێراق ئاڵۆز ده‌كات و وه‌ك ئه‌وه وایه عێراق كرابێته تۆپێكی باروت و ئاماده‌كرابێت بۆ ته‌قینه‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ڕه‌وشی عێراق ئاوا بڕوات مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان كه بریاره ئه‌مساڵ بكرێت.

