zagros news agency

جامی یۆرۆ.. ئوکراینا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلوڤاکیا هێنا

لە یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی سلوڤاکیا لە مێرکور سفیل ئارینا ڕووبەڕووی ئوکرانیا بوەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئوکرانیا بە ڕیمۆنتادا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سلوڤاکیای بردەوە.

 

هەر لە دەستپێکدا یاریێکی بەهێز و بەچێژ بینرا، هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەوڵیاندا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، تا لە خولەکی 17 دا یاریزان ئیڤان شرانز بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەمی بۆ سلوڤاکیا تۆمارکرد، پاش چەندین هێرشی تر بەڵام ئەو گێمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە گێمی دووەمدا، ئوکرانیا باشتر دەرکەوت و هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، ئەوەبوو یاریزان میکۆلا شاپارینکۆ لە خولەکی 54 گۆڵی یەکسانی بۆ هەڵبژاردەی تۆمارکردەوە،

دوای ئەوە هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانان کرد بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی یارییەکە بگرنە دەست، لە خولەکی 80دا ئوکرانیا توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتن لەڕێگەی یاریزان ڕۆمان یارمچۆکەوە تۆماربکات.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئوکرانیاش شانبەشانی رومانيا و سلوڤاکیا بووە خاوەن سێ خاڵ و لە پلەی سێیەمی گرۆپەکەیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ قایمقامى قەزای تەقتەق دەستبەکار بوو

سەڵاح

ئاژانسی فارس: لە هێرشەکەی سەر زانکۆی شەریف بنکەی داتای “زیرەکیی دەستکرد” کراوەتە ئامانج

یاسین

زیاتر لە 14 هەزار دەوڵەمەند و کرێکاری کەرتی تایبەت مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن

سەڵاح