zagros news agency

ڕوانگەی سووریا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٥ کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی‌کردەوە، لە ئەنجامی بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٥ کەس کوژراون و ژمارەیەکیان هاووڵاتیی سڤیلن.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامیی هێرش و بۆمبابارانە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٥ کەس لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەنێو کوژراوەکاندا ١٥ هاووڵاتیی سڤیل هەن. جیا لە زیانە گیانییەکان، ئەو هێرشانە زیانێکی ماددیی گەورەشیان بەو شوێنانە گەیاندووە کە کراونەتە ئامانج.
شایەنی گوتنە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، ئیسرائیل زیاتر لە ٥٠٠ جار لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە خاکی سووریای کردووەتە ئامانج. زۆربەی هێرشەکانیش بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکان، ناوەند و کۆگاکانی چەکی حکوومەتە لەناوچووەکەی سووریا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: حەشدی شەعبی بەهێزتر بووه

سەڵاح

رۆژێک پشوو راگەیندرا

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر دەکات

یاسین