zagros news agency

لینگلێت و بارسا نزیکن له کۆتایی

 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید نزیک لە تەواو کردنی گفتوگۆکانیان لەسەر گواستنەوەی “لینگلێت”ی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا،کە وەرزی ڕابردوو بەشێوەی خواستن لەیانە مەدریدیەکە یاری کردوە و ئێستاش ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت بۆندەکەی بکاتە هەمیشەیی،کە ئەمە لەبەرژەوەندی بارسێلۆنایە.

 

لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی بارسێلۆنا بە لینگلێتیان وت بوو ئێمە ناتوانین موچەکەی تۆ دابین بکەین و دەبێت یانەی تر بدۆزیتەوە،کە بەگوێرەی سەرچاوەکان موچەی ساڵانەی یاریزانەکە 16 ملیۆن یۆرۆیە،کە ئەم موچە بەرزە لەگەڵ حاڵی ئێستای بارسا ناگونجێت بەهۆی قەیرانە داراییە گەورەکەی ئێستای یانەکە تێیکەوتووە.

 

چوونی لینگلێت بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید زۆر نزیکە و بەگوێرەی مۆند ۆدیپۆرتیڤۆ گرێبەستەکەی لینگلێت لەگەڵ ئەتلەتیکۆ تاکو ساڵی 2030 دەبێت و یاریزانەکە لەڕێی بریکارەکانیەوە کارەکانی بەڕێکردوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بۆندەکەی ڕادەگەیەنن.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پلاندانانی عێراق: رێژەی هەڵاوسان بۆ 3.1% دابەزیوە

سەڵاح

پیپ گواردیۆلا بەتەواوی گۆڕانکاری لە ستافەکەی خۆی دەکات

یاسین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نەوتی سپی بەسەر ملیۆنێک و 300 هەزار خێزان دابەش کراوە

سەڵاح