له ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆدا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، یاریزانێكی تۆپی پێ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه: “دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلی دووتایە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەسه‌ر ڕێگه‌ی پشتێنەی شار (حەولی) نزیک گردە گۆزینە، سەرنشینی یەکێک لە ماتۆڕسیکیلەکان لەدایک بووی ساڵی 2005 گیانی لە دەست دا‌و و دوو لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکان بریندار بوون.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی كه گیانی له‌ده‌ست داوه ناوی (ئەحمەد نەبیل)ه و یاریزانی تۆپی پێ بووه لە یەکێک لە تیپە میللیەکانی شاری کەلار.

