zagros news agency

گه‌رمیان.. له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا یاریزانێك گیانی له‌ده‌ست دا

 

له‌ ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆدا له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، یاریزانێكی تۆپی پێ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: “دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلی دووتایە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەسه‌ر ڕێگه‌ی پشتێنەی شار (حەولی) نزیک گردە گۆزینە، سەرنشینی یەکێک لە ماتۆڕسیکیلەکان لەدایک بووی ساڵی 2005 گیانی لە دەست داو و دوو لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکان بریندار بوون.”

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ ناوی (ئەحمەد نەبیل)ه‌ و یاریزانی تۆپی پێ بووه‌ لە یەکێک لە تیپە میللیەکانی شاری کەلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نموونەیەکی گەشی میواندۆستی و پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی لە ترسی ستەم و تیرۆر و تۆقاندن ڕووی تێدەکەن

یاسین

مالپەری Archive هاک کراوە تەواوی زانیاریەکان دزەی پێکراوە

سەڵاح

ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای سزادانی بانكی ڕافیدەینی عێراقی دەكات

سەڵاح