بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر رایگهیاند، دوای ئەوەی کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 11ی 6ی 2025 لە قەزای قوشتەپە لە ڕووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو، دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بە ناوی (ٲ. ن. ع) تەمەن (37 ساڵ) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ کەسێک کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتە، کوژراوە.
وتیشی، تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کرا و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.



