zagros news agency

گومانی جادوو کردن لە ڕافینیا و یەماڵ دەکرێت و چەن شتێک دەخرێنە ڕوو

 

یەکێک لە سایتە ئیسپانیەکان ئەم بابەتەی وڕوژاندوە و باسی لە گومانێک کردوە دەربارەی لامین یەماڵ و ڕافینیا،کە هەردووکیان لە زۆربەی کاتەکانی وەرزی ڕابردوو بە لەفافێک دەستی خۆیان بەستووە،بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان هەردووکیان دەستیان خاڵیە.

ئەو سایتە دەڵێت”ئاخۆ ئەمە بابەتێکی جادوویی نییە؟”
بۆ بەڵگەی قسەکانیش چەند وێنەیەکی هەردوو یاریزانی داناوە و گومانێکی تەواو هەیە ئەو دوو یاریزانە جادوویان بۆ کراوە تاکو ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن لەگەڵ یانەکەیان،بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان خۆیان لەو بابەتە بە دوور گرتووە.

بابەتی جادوو کردنی یاریزانان بابەتێکی تازە نییە،کە دەمێکی زۆرە بەشێکی یاریزانانی تۆپی پێ حەوداڵی جادوو بوونە لەپێناو باشتر کردنی تواناکانی خۆیان،کە ئەم بابەتەی یەماڵ و ڕافینیا نوێترینیانە و کاردانەوەی خێرای بەدوای خۆی هێناوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

د. فەرهاد ئەتروشی و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تاوتوێی گرتنەوەی خێزانە هەژارەکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێم لە تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی فیدڕاڵی دەکەن

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم دەکات

یاسین

‎گفتوگۆ بەردەوامە بۆ یەکلاییکردنەوەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان

سەڵاح