zagros news agency

فارس عیسا و ئەلعەبودی تاوتوێی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەن

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئابی 2026،  “قاسم ئەلعەبودی” ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی فیدراڵ لەگەڵ  “فارس عیسا” سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە.

لە میانی دیدارەکەدا، گفتوگۆیان لەسەر میکانیزمەکانی پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کرد، بە شێوەیەک بەشدار بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە.

هەروەها باسیان لە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا کرا، دیارترینیان بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری ئەمنی نێوان بەغدا و هەولێر، بەردەوامی هەماهەنگی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەییەکان، هەروەها
جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەکان.

“عیسا”جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان دامودەزگا فیدراڵییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، کە هاوبەشی نیشتمانی بەهێز دەکات و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەکات.

لە بەرامبەردا “قاسم ئەلعەبودی” ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا کردەوە.

ئەم دیدارانە لە سەر ڕاسپاردەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پتەوکردنی کەناڵەکانی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتی فیدراڵی، بەمەبەستی چەسپاندنی هاوکاری هاوبەش و پاڵپشتیکردنی سەقامگیری لەسەر ئاستی نیشتمانی و هەرێمایەتی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 7 هەزار حاڵەتی جیابوونەوه لە عێراق لە مانگێکدا تۆمار کرا

سەڵاح

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕ و بەهاکەی دابەزی

یاسین

هه‌ولێر.. خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن بەردەوامە

سەڵاح