zagros news agency

مشعان جبووری: چۆڵكردنی باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا ئامادەكارییە بۆ هێرش

 

 

سیاسەتمەدارێكی عێراقی ئاشكرای دەكات كە بەپێی مێژوو، چۆڵكردنی باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامادەكارییە بۆ هێرشی ئەو وڵاتە و هۆشداریش دەدات لەوەی شەڕ تەنیا لە سنووری ئێراندا نامێنێتەوە.

مشعان جبووری، سیاسەتمەداری عێراقی لە زنجیرە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X)، رایگەیاند: ”بەیانییەكەی وەزیری بەرگری ئەمریكا بەڵێن دەدات، بۆ نیوەڕۆ وەزیری بەرگری ئێران تەحەدا دەكات، بۆ ئێوارە رۆیتەرز دەڵێت كە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا چۆڵی دەكەن. ئەمریكی هەڵنایەت، بەڵكو شوێنەكە چۆڵ دەكات پێش ئەوەی ئاسمان پڕ ئاگر بكات.“

روونیشی كردووەتەوە: ”بەپێی مێژوو، چۆڵكردنی باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بە مانای پاشەكشە نایەت، بەڵكو ئامادەكارییە بۆ هێرش.“

جبووری پێیوایە كە چۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كشانەوە نییە، بەڵكوو دوایین پەیامە بۆ ئێران بەوەی كاتێكی سنووردارتان لەبەردەمدایە، یان بەدەم داخوازییەكەوە وەرن، یانیش چاوەڕێی لێدان بكەن، ”ئەگەریش لە ئێران بدرێت، هیچ شوێنێك بەدەر ناكرێت، نە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی چەكی ناوەكی، نە ژێرخان و نە توانا مووشەكییەكان. عێراقیش پڕووشكی بەردەكەوێت.“

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى نه‌ورۆز

یاسین

زانایان نهێنیی بەیەکەوەلکانی گەردیلەکانی DNA ئاشکرا دەکەن

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

یاسین