zagros news agency

ئەنجوومەنی پارێزگاران بڕیارنامەیەکی لە دژی بەرنامەی ناوکیی ئێران پەسەند کرد

 

ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، بە ١٩ دەنگی بەڵێ و ١١ دەنگی بێلایەن بڕیارنامەیەکی لە دژی ئێران پەسەند کرد. هەریەک لە وڵاتانی ڕووسیا، چین و بورکینافاسۆ دەنگیان دژی بڕیارنامەکە دا.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، پابەندنەبوونی ئێرانی بە بەڵێنە ناوکییەکانییەوە پشتڕاست کردەوە.

ئەمە سێیەمین بڕیارنامەیە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانس لە دژی ئێران پەسەندی دەکات.

لە دەقی بڕیارنامەکەدا هاتووە: «ئەنجوومەنی پارێزگاران ڕایدەگەیەنێت کەمتەرخەمییە بەردەوامەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە تا ئێستا لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بۆ هاوکاریی تەواو و لە کاتی خۆیدا لەگەڵ ئاژانس، سەبارەت بە مادە و چالاکییە ناوکییە ڕانەگەیەندراوەکان لە ئێران، بە مانای پابەندنەبوونی تارانە بە بەڵێنەکانی لەژێر ڕێککەوتنی پارێزگاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی.»

پێشتر ئەمیرسەعید ئیرەوانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لێدوانی سێ وڵاتە ئەوروپایییەکەی سەبارەت بە پێشێلکردنی بەڵێنە ناوکییەکانی ئێران ڕەت کردبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین

بازدانی نرخی زێڕ و زیو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

سەرۆکی جوداخوازانی باشووری یەمەن ‘بە یارمەتیی ئیمارات لەو وڵاتە هەڵات’

سەڵاح