zagros news agency

فەلاحەتپیشە: یەکشەممە دوایین دەرفەتی دیپلۆماسییە لە سێبەری شەڕدا

 

حیشمەتوڵڵا فەلاحەتپیشە، سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، دانوستانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی نێوان ئێران و ئەمریکای بە “دوایین دەرفەتی دیپلۆماسی لە سێبەری شەڕدا” ناو برد.

فەلاحەتپیشە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بڕیارنامەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە “ئەنجامی 20 ساڵ دووبارەکردنەوەی هەڵەی وەبەرهێنان لەسەر دوو ئەسپی دۆڕاو” وەسف کرد، بەڵام ڕوونی نەکردەوە مەبەستی لە “دوو ئەسپی دۆڕاو” چییە.

ئەم بەرپرسەی پێشووی ئێران هۆکاری پشتیوانیی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ بڕیارنامەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ پرسی ئۆکراینا و دەڵێت ئەوان “تۆڵەیان کردەوە”، لە کاتێکدا ئۆکراینا “هیچ پێگەیەکی لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێراندا نییە”.

جێی ئاماژەیە، لە کۆی 35 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاران، چین، ڕووسیا و بورکینافاسۆ دەنگیان دژی بڕیارنامەکە دا. ئەم بڕیارنامەیە بەهۆی هاوکارینەکردنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەرکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

تا ئێستا حكوومەتی فیدرالیی عێراق هیچ هاوكارییەكی خەڵكی چەمچەماڵی نەكردووە

یاسین

٤٤ هەزار کرێکاری بیانی لە عێراق بەفەرمی تۆمار کراون

یاسین

زیندانێکی نهێنی لە ژێزەمینی حمس دۆزرایەوە هی ڕژێمی بەشار ئەسەد بووە

سەڵاح