zagros news agency

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: نێوەندگیری لەنێوان کوردانی سووریا و تورکیا دەکەین

 

ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی نێوەندگیری لەنێوان کوردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەسەڵاتدارانی تورکیادا دەکات و داوایان لێدەکەن گرژییەکان کەم بکەنەوە. هاوکات جەختیشی کردەوە، دەبێت کورد لە سووریای نوێدا خاوەن ناسنامە و مافی یەکسان بێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە لێدوانێکدا گوتی: «ئێمە نێوەندگیریمان لەنێوان کوردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەسەڵاتدارانی تورکیادا کردووە و داوا لە تورکیا دەکەین هانی کەمکردنەوەی گرژییەکان بدات و کۆتایی بە دۆخی شەڕ بهێنێت.»

بارۆ ئاماژەی بەوەش دا، ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هیوایەکی گەورەی دروست کردووە و پێویستە لە سووریای نوێدا کورد وەک هاووڵاتییەکی یەکسان بەشداریی کارا لە بنیادنانەوەی وڵاتەکەیدا بکات. جەختیشی کردەوە: «پێویستە کورد خاوەنی ناسنامەی خۆی بێت و مافە کولتوورییەکانی بە فەرمی بناسرێن.»

سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان دەسەڵاتی نوێی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە هەنگاوێکی ئەرێنیی سەرەتایی وەسفی کرد و گوتیشی: «فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی دانوستانەکان بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتیی ئەم ڕێککەوتنە، چونکە یەکگرتنەوەی سووریا و یەکڕیزیی کوردەکان ئامانجێکی ستراتیژییە.»

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەعرەجی جەخت لە گرنگیی پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دەکاتەوە

یاسین

حەوت حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمار کران

سەڵاح

بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی میسان بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا

سەڵاح