zagros news agency

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەوڵەکانی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/13 ، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرا سەبارەت بە دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

لە کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لەمبارەیەوە کۆدەنگیی و هاوهەڵوێستیی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کە مافێکی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە کە بە داخەوە، کاریگەری زۆر خراپی کردووەتە سەر بژێویی و بارودۆخیی ژیانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و ئەم بابەتەش، کاری لە پێشینە و ئێستای حکومەتە و لەم پێناوەشدا ، لە کاری بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی.

No description available.

No description available.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم دەکرێت

سەڵاح

لیۆناردۆ دی کاپریۆ پاستا بە دیاریی بۆ خانمە ئەکتەرێک دەبات

ART

لە ژاپۆن بەهۆی بەفربارینەوە 30 کەس گیانیان لەدەستدا

سەڵاح